بە بەشداری ٢٧ناوەندی ئەکادیمی بەرنامەی زانین زۆن (وەرزی دووەم)دەستپێدەکاتەوە
دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان بە هاوبەشی بەرنامەیەك بەناوی (زانین زۆن) كە بەرنامەیەكی پێشبڕكێییە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگاکانی ( هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە ) و ئیدارە سەربەخۆکانی ( گەرمیان و راپەرین و سۆران) ڕێکدەخەن ، بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری تەواوی بۆ کراوە لە و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.