Image

سەرەتای بەرنامەی زانین زۆن

ئەم بەرنامەیە لە ڕێکەوتی١٧/١١/٢٠٢٢ لە لایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە بڕیار لەسەر دروستکردنی لیژنەی ئامادەکاری درا. ئەم لیژنەیە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستا و فەرمانبەر و فێرخوازی پەیمانگە پێک هاتبوو، کە جگە لە کارەکانی خۆیان، خۆبەخشانە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستنی کارو بارەکانی ئەم بەرنامەیەیان گرتبووە ئەستۆ و توانیان بە سەرکەوتویانە وەرزی یەکەمی ئەم بەرنامەیە بەڕێوەبەرن، وە نزیکەی ٥ مانگە خەریکی ئامادەکارییەکان بوون، تا توانرا کە وەرزی یەکەمی بەرنامە، لە نێوان فێرخوازانی هەر ١٠ بەشەکەی پەیمانگە لە نێوان مانگی ٤-٧ ی ٢٠٢٣ بەڕێوە ببەن.