بەرنامەی زانین زۆن (بەهرەمەندان) لە چەند بەش پێک دێت ؟
بەرنامەکە لە سێ بەش پێک دێت، بەشی یەکەم (بەشی گروپەکان) کە فێرخوازان بە شێوازی گروپ و بە ڕاوێژ لە ناو خۆیاندا، وەڵآمی پرسیارەکان دەدەنەوە کە پرسیارەکان لە ٩ بواری جیاوازی زانستی پێک هاتووە و فێرخوازان ئازادن کە کام بوارە هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی کە وەڵآم بدەنەوە، بەڵام هەر بوارێکی زانستی تەنها دوو پرسیاری تێدایە، واتە دوای وەڵآمدانەوەی ئەو دوو پرسیارە، پێویستە بچنە سەر بوارێکی دیکە، بۆ هەر وەڵآمێکی ڕاست لە بەشی یەکەم، ٥ خاڵ بۆ ئەو گروپە هەژمار دەکرێت کە وەڵآمەکەی داوەتەوە. بەشی دووەم (بەشی تاکەکەسی)ە، واتە هەر فێرخوازێک لە هەر گروپێک بەرامبەر فێرخوازێکی دیکە دەوەستێتەوە، پرسیار لە لایەن پێشکەشکاری بەرنامەکە دەخوێنرێتەوە، کام لە فێرخوازان زوتر دەستیان دا بە زەنگی وەڵآمدانەوە، مافی ئەوەی هەیە کە وەڵام بداتەوە، بۆ هەر وەڵآمێکی ڕاست لە بەشی دووەم، ٢ خاڵ هەژمار دەکرێت بۆ ئەو گروپەی کە وەڵآمی داوەتەوە بەشی سێ یەم پرسیاری شێوە وپرسیاری هزری تایبەتن و دوای دیاریکردنی وەڵآمی ڕاست لەسەر بۆردێکی تایبەت وەڵآمەکە ئەنوسن و بۆ وەڵامی ڕاست ١٠ خاڵ وەرئەگرن