بەرنامەی زانین زۆن (بەهرەمەندان) چی یە ؟
بەرنامەیەکی زانستییە کە لە چوارچێوەی پرسیار و وەڵامی چەند بوارێکی جیاوازی زانست لە شێوەی کێبڕکێدا لە نێوان فێرخوازاندا خۆی دەبینێتەوە. سود وگرنگی ئەم بەرنامەیە زۆرن، بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین کە سەرەکیترین سودی بریتییە لە ئاشنا بوونی فێرخوازان و هاوڵآتییان بە نوێترین زانییارییەکان. جگە لەوەی کە هەوڵی یەکتر ناسین و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان فێرخوازان دەدات لە زانکۆ و پەیمانگە جیاوازەکانی نیشتمان بە ئامانجی ئەوەی کە ببێتە هۆی ئەوەی چالاکی زانستی دیکە ئەنجام بدرێت بە هەرەوەزی .