Image

بە ئامادەبوونی ١٨ ناوەندی ئەکادیمی تیروپشکی بەرنامەی زانین زۆن بەڕێوەچوو

 دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان هاوبەشی بەرنامەیەك بەناوی (زانین زۆن) كە بەرنامەیەكی پێشبڕكێییە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێکدەخەن ، بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری تەواوی بۆ کراوە لە و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.

ناوەندە بەشداربووەکان دابەشبوون بەسەر ئەم گروپانەدا:

گروپی یەکەم  : زانکۆی سلێمانی ،زانکۆی چەرموو ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان 

گروپی دووەم: زانکۆی گەرمیان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی   ،زانکۆی جیهان

گروپی سێیەم:  زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوانی ،زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، زانکۆی کۆمار   

گروپی چوارەم:زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی هەڵەبجە  ،کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە    

گروپی پێنجەم:  زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی  ،زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی-سلێمانی  ،پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ 

گروپی شەشەم:پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ،پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا،پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت  

بەرنامەی زانین زۆن وەرزی دووەمی بەرنامەی بەهرەمەندانە کە لە ساڵی ڕابردوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نێوان دە بەشی زانستی بەڕێوەچوو، بەشی دیجیتاڵ میدیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.