تیروپشکی بەرنامەی زانین زۆن
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٢/٢٢ بە ئامادەبوونی ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان و نوێنەری فەرمی دەزگای میدیایی کوردسات، نوێنەری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کە بە بەشداری ١٨ ناوەندی ئەکادیمی بەڕێوەدەچێت
لە بەرنامەیەکی تایبەتدا کە بۆ تیروپشکەکە ڕێکخرابوو هەریەک لە (پ.ی.د. ڕێبوار ملا نبی ڕاگری پەیمانگە، بەرزان کریم بە نوێنەرایەتی دەزگای میدیایی کوردسات، هەنار ئازاد سەرپەرشتیاری تیمی بەرنامە، م. عەلی دلاوەر خاوەنی بیرۆکە و دلۆڤان بەختیار لایەنی تەکنیکی) ڕوونکردنەوەی پێویستیان لەسەر چۆنێتی بەڕێوەچوونی بەرنامەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان هەڵدەستن بە سازدانی بەرنامەیەك بەناوی (زانین زۆن) كە بەرنامەیەكی پێشبڕكێییە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری بۆ تەواوی بۆ کراوە لە ٢٠٢٤/٣/١ دەستدەكرێت بەتۆماركردن و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.
بەرنامەی زانین زۆن وەرزی دووەمی بەرنامەی بەهرەمەندانە کە لە ساڵی ڕابردوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نێوان دە بەشی زانستی بەڕێوەچوو، بەشی دیجیتاڵ میدیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.