دەربارەی زانین زۆن (بەهرەمەندان) 

(دەربارەی زانین زۆن (بەهرەمەندان 

زانین زۆن بەرنامەیەکی هاوبەشە لە نێوان دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان کە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێکخراوە، بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری تەواوی بۆ کراوە لە و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.

بەرنامەی زانین زۆن وەرزی دووەمی بەرنامەی بەهرەمەندانە کە لە ساڵی ڕابردوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نێوان دە بەشی زانستی بەڕێوەچوو، بەشی دیجیتاڵ میدیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

سەرەتا تەنها بیرۆکە بوو، دوایی کردمانە ڕاستی

زانست..کێبڕکێ..ئاڵنگاری..خەونی سەرکەوتن...پەیوەندی.....خزمەتکردن...ئەمانەو هەموو زیاتر، لە ستەیجە جوانەکەی پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان پێی ئاشنا دەبن


KTI