ناوەڕۆکی بەرنامە
بە بەشداری ١٨ناوەندی ئەکادیمی بەرنامەی زانین زۆن بەڕێوەچوو
دەزگای میدیایی كوردسات و پەیمانگەی تەكنیكی كوردستان بە هاوبەشی بەرنامەیەك بەناوی (زانین زۆن) كە بەرنامەیەكی پێشبڕكێییە بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگە حكومی و تایبەتەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی ڕێکدەخەن ، بەرنامەكە لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتەوە ئامادەكاری تەواوی بۆ کراوە لە و لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا لە كەناڵی كوردسات پەخشدەكرێت.
ناوەندە بەشداربووەکان دابەشبوون بەسەر ئەم گروپانەدا:
گروپی یەکەم : زانکۆی سلێمانی ،زانکۆی چەرموو ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
گروپی دووەم: زانکۆی گەرمیان، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ،زانکۆی جیهان
گروپی سێیەم: زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوانی ،زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، زانکۆی کۆمار
گروپی چوارەم:زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی هەڵەبجە ،کۆلێجی زانکۆیی گۆیژە
گروپی پێنجەم: زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی ،زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی-سلێمانی ،پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی ئەزمەڕ
گروپی شەشەم:پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان ،پەیمانگەی ناشناڵ بۆ تەکنەلۆجیا،پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی بڕایت
بەرنامەی زانین زۆن وەرزی دووەمی بەرنامەی بەهرەمەندانە کە لە ساڵی ڕابردوو لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان لە نێوان دە بەشی زانستی بەڕێوەچوو، بەشی دیجیتاڵ میدیا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.
بەرنامەی زانین زۆن (بەهرەمەندان) لە چەند بەش پێک دێت ؟
بەرنامەکە لە سێ بەش پێک دێت، بەشی یەکەم (بەشی گروپەکان) کە فێرخوازان بە شێوازی گروپ و بە ڕاوێژ لە ناو خۆیاندا، وەڵآمی پرسیارەکان دەدەنەوە کە پرسیارەکان لە ٩ بواری جیاوازی زانستی پێک هاتووە و فێرخوازان ئازادن کە کام بوارە هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی کە وەڵآم بدەنەوە، بەڵام هەر بوارێکی زانستی تەنها دوو پرسیاری تێدایە، واتە دوای وەڵآمدانەوەی ئەو دوو پرسیارە، پێویستە بچنە سەر بوارێکی دیکە، بۆ هەر وەڵآمێکی ڕاست لە بەشی یەکەم، ٥ خاڵ بۆ ئەو گروپە هەژمار دەکرێت کە وەڵآمەکەی داوەتەوە. بەشی دووەم (بەشی تاکەکەسی)ە، واتە هەر فێرخوازێک لە هەر گروپێک بەرامبەر فێرخوازێکی دیکە دەوەستێتەوە، پرسیار لە لایەن پێشکەشکاری بەرنامەکە دەخوێنرێتەوە، کام لە فێرخوازان زوتر دەستیان دا بە زەنگی وەڵآمدانەوە، مافی ئەوەی هەیە کە وەڵام بداتەوە، بۆ هەر وەڵآمێکی ڕاست لە بەشی دووەم، ٢ خاڵ هەژمار دەکرێت بۆ ئەو گروپەی کە وەڵآمی داوەتەوە بەشی سێ یەم پرسیاری شێوە وپرسیاری هزری تایبەتن و دوای دیاریکردنی وەڵآمی ڕاست لەسەر بۆردێکی تایبەت وەڵآمەکە ئەنوسن و بۆ وەڵامی ڕاست ١٠ خاڵ وەرئەگرن
بەرنامەی زانین زۆن (بەهرەمەندان) چی یە ؟
بەرنامەیەکی زانستییە کە لە چوارچێوەی پرسیار و وەڵامی چەند بوارێکی جیاوازی زانست لە شێوەی کێبڕکێدا لە نێوان فێرخوازاندا خۆی دەبینێتەوە. سود وگرنگی ئەم بەرنامەیە زۆرن، بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین بڵێین کە سەرەکیترین سودی بریتییە لە ئاشنا بوونی فێرخوازان و هاوڵآتییان بە نوێترین زانییارییەکان. جگە لەوەی کە هەوڵی یەکتر ناسین و دروستکردنی پردی پەیوەندی نێوان فێرخوازان دەدات لە زانکۆ و پەیمانگە جیاوازەکانی نیشتمان بە ئامانجی ئەوەی کە ببێتە هۆی ئەوەی چالاکی زانستی دیکە ئەنجام بدرێت بە هەرەوەزی .
ئەم بەرنامەیە لە ڕێکەوتی١٧/١١/٢٠٢٢ لە لایەن ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کوردستانەوە بڕیار لەسەر دروستکردنی لیژنەی ئامادەکاری درا. ئەم لیژنەیە لە لایەن کۆمەڵێک مامۆستا و فەرمانبەر و فێرخوازی پەیمانگە پێک هاتبوو، کە جگە لە کارەکانی خۆیان، خۆبەخشانە ئەرکی ئامادەکردن و ڕێکخستنی کارو بارەکانی ئەم بەرنامەیەیان گرتبووە ئەستۆ و توانیان بە سەرکەوتویانە وەرزی یەکەمی ئەم بەرنامەیە بەڕێوەبەرن، وە نزیکەی ٥ مانگە خەریکی ئامادەکارییەکان بوون، تا توانرا کە وەرزی یەکەمی بەرنامە، لە نێوان فێرخوازانی هەر ١٠ بەشەکەی پەیمانگە لە نێوان مانگی ٤-٧ ی ٢٠٢٣ بەڕێوە ببەن.
پلانی ئەمساڵ
ئەمساڵی خوێندن، هەروەکو ساڵی پار بڕیاری لێ درابوو، ئەم بەرنامەیە گەورە دەکرێت و لە نێوان چەند زانکۆ و پەیمانگەیەکی سنووری پارێزگای سلێمانی بەڕێوە دەچێت، کە هەر ناوەندێکی ئەکادیمی بە تیمێکی ٤ فێرخوازی بەشداری دەکات و نوێنەرایەتی ناوەندەکەی خۆی دەکات لە کێبڕکێکەدا کە لە ئەنجامی تیروپشکێک، چۆنییەتی بەریەککەوتنی گروپەکان ئاشکرا دەبێت و لە کۆتاییدا خەڵآت دەدرێت بە یەکەم و دووەم.
جێی ئاماژەیە کە یەکەم جارە لە کوردستان ناوەندێکی ئەکادیمی کە بەرنامەیەکی لەو شێوەیە دابڕێژێت و بەڕێوەی ببات